سه‌رۆك به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عێراق، مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیران و فایه‌ق زێدان سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری عێراق داوا له سه‌رجه‌م هێزه سیاسییه‌كان ده‌كه‌ن یه‌كگرتو بن و ریزه‌كانیان یه‌كبخه‌ن، بۆ گه‌یشتن به‌چاره‌سه‌رێكی راسته‌قینه‌ی قه‌یرانی سیاسی وڵات.
له راگه‌یه‌ندراوێكی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ریدا كه، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 13ی حوزه‌یران بڵاوكراوه‌ته‌وه، هاتووه، د. به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عێراق، مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیران و فایه‌ق زێدان سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری كۆبونه‌وه، له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا باسیان له دواین پێشهاته سیاسی و كاردانه‌وه‌كان له‌سه‌ر بارودۆخی ئابوری و خزمه‌تگوزاریه‌كانی وڵات كردوه..
ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكردوه، سه‌رۆك به‌رهه‌م و مسته‌فا كازمی و فایه‌ق زێدان رێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی داوا له سه‌رجه‌م هێزه سیاسییه‌كان بكه‌ن یه‌كگرتو بن و ریزه‌كانیان یه‌كبخه‌ن، بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌رێكی راسته‌قینه و واقیعیانه بۆ قه‌یرانی سیاسی به شێوه‌یه‌ك كه یه‌كڕیزیی و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی عێراق له هه‌مو ئاسته‌كاندا مسۆگه‌ر بكات.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP