چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی:كارده‌كه‌ین بۆ پێكهێنانی حكومه‌تێكی نیشتمانیی

عێراق
22:21 - 2022-06-13



چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی شیعە رایگەیاند، رێز له‌بڕیاره‌كه‌ی موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در بۆ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی ئه‌ندامه‌كانیان له‌ په‌رله‌مان ده‌گرن و هاوكات كارده‌كه‌ن بۆ پێكهێنانی حكومه‌تێكی نیشتمانیی.

دوای بڕیاره‌كه‌ی فراکسیۆنی رەوتی سەدر بۆ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی به‌كۆمه‌ڵ له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌سه‌ر داوای موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ره‌وته‌كه‌، ئێوارەی ئەمرۆ چوارچێوەی هەماهەنگی راگەیه‌ندراوێکی بڵاوکردەوە و جه‌ختیكردوه‌ته‌وه‌ كه‌"رێز لە بڕیاری دەستلەکارکێشانەوەی فراکسیۆنی سەدر دەگرن و کار دەکەن بۆ تەواوکردنی بنەما دەستوورییەکان بەمەبەستی پێکهێنانی حکومەتێكی نوێ".

ئاماژەی بۆئەوەشکردووە، لەگەڵ هەموو لایەنەکان کار دەکەن بۆ بەشدارییەکی فراوان لەپێناو بەدیهێنانی هیواکانی گەلی عێراق بۆ ئاسایش و ئارامی.

ته‌ئكیدشیكردوه‌ته‌وه‌، لە هەنگاونان بە ئاراستەی چارەسەری قەیرانی سیاسی و راشیگەیاندوە، لەگەڵ لایەنەکان گفتوگۆ دەکەن بۆ تەواوکردنی بنەما دەستوورییەکان و پێکهێنانی حکومەت.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP