سەرۆک بەرهەم ساڵح پێشوازی لە ژمارەیەک کەسایەتی هۆزەکانی نەجەف ده‌كات

عێراق
13:48 - 2022-06-14


لە میانی پێشوازیکردنی لە ژمارەیەک کەسایەتی هۆزەکان، سەرۆک بەرهەم رایگەیاند، نەجەف رەمزی یەکسانی و دادپەروەری و پشتیوانیکردن لە پێکەوەژیانی ئاشتیانە و ھێنانەئارای داواکاری هاووڵاتیانە.

د. بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق ئەمڕۆ سێشەممە 14ی حوزەیرانی 2022 پێشوازیکرد لە ژمارەیەک کەسایەتی هۆزەکانی نەجەف و سەبارەت بە بارودۆخی گشتی وڵات و دۆخی نەجەف گفتوگۆکرا.

لە دیدارەکەدا سەرۆک بەرهەم جەختیکردەوە لە رۆڵی گەورەی نەجەف و مەرجەعیەتی ئایینی و کەسایەتی هۆزەکان لە پاراستنی پێکەوەژیانی کۆمەڵایەتی وڵات، ھەروەھا رایگەیاند نەجەف بووەتە رەمزی یەکسانی و دادپەروەری و پشتیوانیکردن لە ھێنانەئارای داواکاری ھاووڵاتیان و بەرقەرارکردنی ئاسایش و ئارامی.

لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا سەرۆک بەرھەم ئەوەشی خستەڕوو کە پێویستە زەمینەسازیی بۆ سازان و یەکڕیزی نیشتمانی لە نێوان سەرجەم پێکھاتەکان بێتەئاراوە لە پێناو ھێنانەدی بەرکەوتە نیشتمانییەکان بە ئاڕاستەی باشترکردنی بژێوی ژیانی خەڵک و پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP