چوامینی وه‌ك یاریزانی نوێی ڕیاڵ مه‌درید ناسێنرا
چوامینی فه‌ره‌نسی و یاریزانی یانه‌ی مۆناكۆی فه‌ره‌نسی به شێوه‌یه‌كی ڕه‌سمی وه‌ك یاریزانی نوێی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید به ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن ناسێنرا .
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا و له نێو یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ ، پێرێزی سه‌رۆك به‌خێرهاتنی چوامینی كرد وتی ئێره ئه‌و شوێنه‌یه كه ئومێدی زۆربه‌ی یاریزانه‌كانه و ئاڵنگاریی گه‌وره‌مان له پێشه .
چوامینی یه‌كێكه له یاریزانه لاو و به‌هره‌داره‌كانی فه‌ره‌نسا و له ریزی یانه‌ی مۆناكۆ لوتكه‌ی ئاست به‌رزی پیشان دا ، چوامینی ته‌مه‌ن 22 ساڵ به‌رامبه‌ر به 80 ملیۆن یۆرۆ بوه جه‌نگاوه‌ری نوێی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید و درێسی ژماره 18 ی یانه‌كه‌ی پێ به‌خشرا .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP