لیژنه‌ی باڵای ئه‌منی كه‌ركوك بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی به‌نزین چه‌ند بڕیارێكی ده‌ركرد، كه چه‌ند خاڵێك له‌خۆده‌گرێت، له‌وانه‌ش هه‌موو هاوڵاتیه‌كی شاری كه‌ركوك كه هه‌ڵگری كۆبۆنی به‌نزینه، ده‌توانێت به‌ویستی خۆی پێنج رۆژ جارێك به‌نزینی نۆڕماڵ یاخود موحه‌سه‌ن به‌نرخی ره‌سمی وه‌ربگرێت.
هه‌روه‌ها، سێ بۆ چوار به‌نزینخانه له‌ناوه‌ندی شار ته‌رخان ده‌كرێت، بۆ ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی عێراقین یاخود بیانین، یان وه‌ك رێبوار به‌شاره‌كه‌دا تێده‌په‌ڕن، ئه‌و كه‌سانه ده‌توانن له‌و به‌نزینخانانه 40 لیتر به‌نزینی موحه‌سه‌ن وه‌ربگرن، ئه‌وه‌ش هه‌موو حه‌وت رۆژ جارێك و لیتری به 900 بۆ هه‌زار دینار ده‌بێت.
هه‌روه‌ك، وێستگه‌كانی دابه‌شكردنی به‌نزین له‌قه‌زاو ناحیه‌كان تاوه‌كو سه‌عات هه‌شتی شه‌و به‌كراوه‌یی ده‌مێننه‌وه، ئه‌وانه‌ی سه‌نته‌ری شاری كه‌ركوكیش تاوه‌كو سه‌عات 12ی شه‌و ده‌مێننه‌وه و سێ وێستگه‌ش 24 سه‌عات كار ده‌كه‌ن.
هاوكات، پشكی به‌نزینخانه بازرگانیه‌كان كه بۆ خه‌ڵكی ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كه ته‌رخان ده‌كرێت له‌ده‌ره‌وه‌ی به‌شه بانزینی كه‌ركوك دابینده‌كرێت و رێگه نادرێت هیچ میوانێك یاخود هاولاتیه‌كی ده‌ره‌وه‌ی كه‌ركوك، له‌وێستگه حكومیه‌كان كه ته‌رخانكراوه بۆ ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی كۆبۆنیان هه‌یه، به‌نزین وه‌ربگرن.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP