وەزارەتی نەوتی عێراق کۆمپانیا نەوتییەکانی له هه‌رێمی كوردستان ئاگاداركردوه‌ته‌وه‌و بۆ مامه‌ڵه‌كردنش له‌گه‌ڵنیاندا چه‌ند مه‌رجێكی داناوه‌و به‌ڵێننامه‌ی پێپڕكردونه‌ته‌وه كه، نابێت هیچ گرێبەست و پڕۆژەیەک لە کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان جێبەجێ بکەن.
بە گوێره‌ی ئەو بەڵێننامەیەی کە وەزارەتەکە بە کۆمپانیاکانی نه‌وتی پڕدەکاتەوە، مه‌رجه ئەو كۆمپانیایه، لە كێڵگە نەوتییەكانی هەرێم كاربكات، چونكە پێچەوانەی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵیە.
مه‌رجێكى تر ئه‌وه‌يه ئەگەر ئەو كۆمپانیایانەی لە هەرێم كاردەكەن و لە ئێستادا پرۆژەیان هەیە، دەبێت لەماوەی سێ مانگدا كارەكانیان تەواو بكەن.
هه‌روه‌ها ته‌ئكیدیكردوه‌ته‌وه کە "ئەگەر ئەو كۆمپانیانەی لە كێڵگە نەوتیەكانی هەرێم كاردەكەن پابەند نەبن بە خاڵی یەكەم و دووەم، ئەوا لەلایەن بەغداوە دەخرێنە لیستی ڕەشەوەو نابێت كاریان لەگەڵدا بكرێت".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP