بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى : دۆخی سیاسیی ئەمڕۆی عیراق پێویستی بە بڕیاری نیشتمانپەروەرانەیە

عێراق
20:22 - 2022-06-15

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغدا چاویکەوت بە سەید عەمار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمە.

لەدیدارێکدا جەخت لە هەماهەنگی و هاریکاری نێوان هەردوولا و سەرجەم هێز و لایەنە سیاسییەکانی تری عیراق کرایەوە لەپێناو تێپەڕاندنی ئەو دۆخە سیاسییە چەقبەستووەی عیراقی تێکەوتووە و پێکهێنانی حکومەتێک کە ببێتە مایەی بەدیهێنانی خواستی عیراقییەکان.

لەدرێژەی دیدارەکەدا سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی روونیکردەوە، دۆخی سیاسیی ئەمڕۆی عیراق پێویستی بە بڕیاری نیشتمانپەروەرانەیە. دەبێت سازان و لێکتێگەیشن بکەینە بنەمای کارکردن و هەموومان پێکەوە هەوڵبدەین وڵات بەرەو ئارامی و سەقامگیری ببەین.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP