بافڵ جەلال تاڵەبانی پێشوازیکرد لە رەییان کلدانی

عێراق
22:11 - 2022-06-15

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ماڵی مام لە بەغدا پێشوازیکرد لە رەییان کلدانی، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی بابلیون.
لە دیدارەکەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی تیشکی خستەسەر دوایین گۆڕانکاری و هەوڵەکان بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عیراق و رایگەیاند، ئەگەر بمانەوێت حکومەتێکی بەهێز بونیادبنێین و سیادەی وڵات بپارێزین، ئەوا پێویستە هەموو نەتەوە، پێکهاتە و مەزهەبییەکان لەبەرچاو بگیرێن و رۆڵیان هەبێت لە حکومەتی داهاتووی عیراقدا، تایبەتمەندی عیراق بەو شێوەیەیە و دەبێت رێز لە هەموولایەک بگیرێت.
لەبارەی چارەسەرکردنی کێشەکان و دەربازکردنی عیراق لەو دۆخە نەخوازراوەی تێیکەوتووە سەرۆک بافڵ رایگەیاند، ئێمە لە سەرەتاوە لەگەڵ سازان و لێکتێگەیشتن بووین و بڕوامان بە زمانی گفتوگۆ هەبووە، چونکە پێمانوایە ئەوە تەنیا چارەسەرە و دەبێت هەموومان پێکەوە هەوڵی بەرپرسیارانە و نیشتمانییانە بدەین بۆ زاڵبوون بەسەر کێشە و ئاڵنگارییەکان.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP