لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری په‌رله‌مان: نابێت هێرشه‌كه‌ی توركیا بێ وه‌ڵام تێپه‌ڕێت

عێراق
11:33 - 2022-06-16

لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگریی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق داواده‌كات ، هێرشه‌كه‌ی توركیا بۆ خاكی عیراق به‌بێ وه‌ڵام تێنه‌په‌ڕێت.

خالد عوبێدی، سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگریی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، هێرشه‌كه‌ی توركیا بۆ سه‌ر ناوه‌ندێكی ئه‌منی له‌ ناحیه‌ی سنونێی سه‌ر به‌ قه‌زای شنگال پێشێلكردنی سه‌روه‌ریی خاكی عێراقه‌ و ئه‌م كاره‌ ئیستیفزازییه‌ ده‌بێته‌ هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌های ده‌وڵه‌ت و لاوازبوونی له‌به‌رچاوی گه‌ل. 

وتیشی، پێویسته‌ ئه‌م هێرشه‌ بێ وه‌ڵام نه‌بێت و سنورێك بۆ ئه‌م پێشێلكارییانه‌ی توركیا دابنرێت كه‌ هاوڵاتیان ده‌كات ئامانج.

هاوكات،  قه‌یس خه‌زعه‌لی،  ئه‌مینداری گشتیی عه‌سائیب ئه‌هلی حه‌ق ره‌خنه‌ی له‌ بێده‌نگیی حكومه‌تی عێراق و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان گرت و رایگه‌یاند، بێده‌نگ نابن به‌رامبه‌ر پێشێلكارییه‌كانی توركیا كه‌ بووه‌ته‌ هۆی رژانی خوێنی عێراقییه‌كان.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP