موقته‌دا سه‌در ڕێبه‌ری ره‌وتی سه‌در له حه‌نانه‌ی پارێزگای نه‌جه‌ف له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتاره ده‌ستله‌كاركێشاوه‌كانی ره‌وته‌كه‌یدا كۆبووه‌وه و رایگه‌یاند له‌گه‌ڵ گه‌نده‌ڵكاراندا به‌شداری له‌حكومه‌ت ناكات
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا موقته‌دا سه‌در ئه‌وه‌ی دووباتكردوه‌ته‌وه كه له بڕیاری كشانه‌وه له پرۆسه‌ی سیاسی عیراق پاشگه‌زبونه‌وه‌ی نییه
سه‌در ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه كه ئه‌و ئاماده‌نییه وه‌كو خۆی ده‌ڵێت له‌گه‌ڵ گه‌نده‌ڵكاران به‌هیچ شێوه‌یه‌ك به‌شداری حكومه‌تی داهاتووی عیراق بكات
پێشتریش له‌سه‌ر داوای موقته‌دا سه‌در سه‌رجه‌م په‌رله‌مانتارانی فراكسیۆنی سه‌در له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ده‌ستیان له كار كێشایه‌وه و ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌شیان له‌لایه‌ن محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران په‌سه‌ندكران.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP