كه‌ریم نوری، بریكاری وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، به‌هۆی كێشه‌ی لۆجستی و ئه‌منی و ناكۆكی نێوان هۆزه‌كان، دۆسیه‌ی كۆتایهێنان به ئاواره‌كان دواكه‌وتووه، به‌ڵام كۆتایی ساڵی داهاتوو ئه‌و دۆسیه‌یه به ته‌واوی داده‌خرێت.
وتیشی، عێراق رۆڵێكی گه‌وره‌ی هه‌بووه له ئیداره‌دانی پرسی ئاواره‌كان كه له ساڵی ٢٠١٤‌وه به ١٧٠ كه‌مپ و ٨٥٠ هه‌زار خێزانی ئاواره ده‌ستیپێكرد، له ئێستاشدا ته‌نها ٢٨ كه‌مپی ئاواره‌كان ماونه‌ته‌وه كه دابخرێن.
كه‌ریم نوری باسی له‌وه‌شكرد، پێده‌چێت به‌شێك له رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به‌رده‌وام نه‌بن له هاوكاریكردنی ئاواره‌كان، ته‌واوی ئاواره‌كانیش ده‌یانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه زێدی خۆیان به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی ژیانێكی سه‌قامگیر و پارێزراویان هه‌بێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP