وته‌بێژی كۆشكی كرملین: ئۆپراسیۆنی نوێی توركیا له‌سوریا سه‌قامگیری دروست ناكات

جیهان
12:50 - 2022-06-16

روسیا دژی ئۆپراسیۆنه‌كه‌ی توركیایه‌ له‌ سوریاو ده‌ڵێت سه‌قامگیری ئه‌و وڵاته‌ ده‌شێوێنێت

له‌و روه‌وه‌ دیمیتری پێسكۆڤ وته‌بێژی كۆشكی كرملین رایگه‌یاند، ئه‌نجامدانی ئۆپراسیۆنێكی نوێی سه‌ربازی توركیا له‌ سوریا نا سه‌قامگیری له‌و وڵاته‌ دروستده‌كات

وته‌بێژی كرملین، له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، ئێمه‌ له‌و باوه‌ره‌دا نین ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه‌ تایبه‌ته‌ یارمه‌تیده‌ربێت بۆ سه‌قامگیری و ئاسایشی سوریا

ماوه‌یه‌كه‌ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا هه‌ره‌شه‌ی ئه‌نجامدانی ئۆپراسیۆنی دیكه‌ له‌ سوریا و خۆرئاوای كوردستان ده‌كات، تا ئێستا حكومه‌تی سوریا هیچ لێدوانێكی له‌باره‌ی جموجۆڵه‌ سه‌ربازییه‌كانی توركیا نه‌داوه‌، به‌ڵام به‌پێی رۆژنامه‌ی وه‌ته‌ن، سوریا سه‌رباز و تانك و چه‌كی قورسی  له‌ كۆتایی هه‌فته‌دا وه‌ك وه‌ڵامێك بۆ جوڵه‌كانی توركیا بڵاوه‌ی پێكردووه‌.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP