خولێكی راهێنه‌رایه‌تی 40 یاریزان و راهێنه‌ری هێزی له‌ش كۆده‌كاته‌وه
خولێكی ناوبژیوانی هێزی له‌ش له شاری كه‌ركوك ئه‌نجام ده‌درێت و زیاتر له 40 داوه‌ر و ناوبژیوان به‌شدارن ، خوله‌كه به‌سه‌رپه‌رشتی یه‌كێتی ناوه‌ندی هێزی له‌شی عیراق و لقی كه‌ركوكی یه‌كێتیه‌كه ئه‌نجام ده‌درێت .
به‌شداربووان له به‌شێكی زۆری پارێزگاكانی عێڕاقه‌وه هاتوون و به‌شداری خوله‌كه ده‌كه‌ن كه بۆ ئاسته‌كانی پله دوو و پله یه‌كه .
خوله‌كه ماوه‌ی 2 ڕۆژ ده‌خایه‌نێت و سه‌رجه‌م وانه‌كانیشی به هه‌ردوو شێوازی تیۆری و پراكتیكی به به‌شداربوان ئاشنا ده‌كرێت، نێرگز عه‌بدوڵا خانمه داوه‌رێكی به‌شداربووه داوا ده‌كات گرنگی زیاتر به خانمان بدرێت هه‌ر وه‌ك ئه‌نجامدانی ئه‌م جۆره خولانه به‌هۆكار ده‌زانن بۆ به‌هێزكردنی زانیارییه‌كانیان .
سه‌رجه‌م وانه‌كانیش له لایه‌ن هه‌ر یه‌ك له ( كازم موحسین، سه‌ڵاح فه‌تاح و فه‌تحی عه‌باس و عیماد شه‌ریف ) ده‌وترێنه‌وه، له كۆتایی خوله‌كه‌شدا سه‌رجه‌م به‌شداربوان بڕوانامه‌ی باوه‌ڕ پێكراویان پێ ده‌به‌خشرێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP