په‌رله‌مانتار لوقمان وەردی: حكومه‌ت ئەركیەتی مووچە پاشەكەوتكراوەكان بداتەوە

کوردستان
19:26 - 2022-06-16



جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان جه‌ختده‌كاته‌وه‌ كه‌: حكومەتی هەرێم لەژێر هیچ پاساوێكدا ناتوانێت خۆی لەبەرپرسیارێتی موچە پاشەكەوتكراوەكانی فەرمانبەران بدزێتەوە.

لوقمان وەردی جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتیی، لە  لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕاشیگەیاند، بەرپرسیارێتی یەكەم‌و كۆتایی حكومەتی هەرێمە كە قەرزداری مووچە خۆرانی هەرێمی كوردستانەو ئەركیەتی كاربكات بۆئەوەی بەزووترینكات مووچە پاشەكەوتكراوەكانی مووچەخۆران بداتەوە".

دوێنێ‌ 15ی حوزه‌یرانی2022 جوتیار عادل وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، پاشەكەوتی موچە لای حكومەتی هەرێم نییە لەلای حكومەتی عێراقە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP