ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 16-6-2022، چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی، بۆ تاوتوێكردنی پرسه ئه‌منی و سیاسییه‌كان كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا، چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كردوه، کۆبوونەوەکەدا دوو ته‌وه‌ری تاوتوێكردوه، ته‌وه‌ری یه‌كه‌م كه به میوانداریی مسته‌فا كازمی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌ڕێوه‌چو، باس له دۆسێی ئه‌منی و پێشێلكارییه‌كانی توركیا كرا، هه‌روه‌ك ئاسته‌نگ و ئاڵنگارییه‌كانی به‌رده‌م جه‌نگی دژ به تیرۆر، هه‌روه‌ها به‌شداریكردنی عێراق له كۆنگره‌ی ریاز سه‌باره‌ت به وزه تاوتوێكرا.
ئه‌وه‌شیخستوه‌ته‌ڕو كه، ته‌وه‌ری دووەمی كۆبوونەوەكە تەرخانكرا بۆ تاوتوێكردنی پرسە سیاسییەكان، له‌و باره‌یه‌وه ئامادەبووان گفتوگۆیان كرد ده‌رباره‌ی گفتوگۆكنی نێوان لایه‌نه نیشتمانییه‌كان بەمەبەستی تەواوكردنی ئامادەكارییەكانی پەیوەست بە شایسته دەستوورییەكان و پێكهێنانی حكومەتێكی خزمەتگوزاری نیشتمانیی، هه‌روه‌ها چوارچێوەی پێكهێنانی لیژنەیەكی دانوستان بۆ دیالۆگ لەگەڵ هێزە نیشتمانییەکان.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP