مسته‌فا غالب موخیف، پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكردوه‌ته‌وه، بانكی ناوه‌ندی به هاوكاری له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته‌كانی ژینگه‌و كشتوكاڵ و سه‌رچاوه ئاوییه‌كان و به‌به‌شداری به‌شێك له باڵیۆزانی وڵاته بیانی و عه‌ره‌بییه‌كان و نوێنه‌رانی رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، ۆرك شۆپێكی تایبه‌ت به گۆڕانكارییه ژینگه‌ییه‌كان و وشكه‌ساڵی و دیارده‌ی به بیابانبون رێكخستوه.
رونیشیكردوه‌ته‌وه، گۆڕانكاری كه‌شوهه‌واو كه‌مبونه‌وه‌ی ئاو هه‌ڕه‌شه له ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و داهاتوی نه‌وه‌كانمان و ته‌نانه‌ت خودی ئێستاشمان ده‌كات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه،" له چوارچێوه‌ی ئه‌و هه‌نگاوو ده‌ستپێشخه‌ریانه‌ی بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی باسكراون، له‌دوای ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ژینگه گفتوگۆمان كرد، بڕیارماندا به ته‌رخانكردنی بڕی 17ترلیۆن دینار، هاوكات بڕیارماندا به ته‌رخانكردنی بڕی ترلیۆنێك دینار بۆ كڕینی یه‌كه‌ی به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی كاره‌بای جۆراوجۆر".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP