وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عێراق، رۆژی 20 ته‌مووزی 2022 بۆ خولی یه‌كه‌می تاقیكردنه‌وه‌كانی خوێندكارانی ئاماده‌یی بۆ زمانه‌كانی عه‌ره‌بی و كوردی و توركمانی و بیانییه‌كان دیاریكرد.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عێراق، خشته‌ی تاقیكردنه‌وه‌كانی خولی یه‌كه‌می بۆ ساڵی 2021 - 2022 بڵاوكردوه‌ته‌وه، ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كردوه، كه له رۆژی 20 ته‌مووز تاقیكردنه‌وه‌كان ده‌ستپێده‌كه‌ن تا رۆژی شه‌ممه 6 ئاب به‌رده‌وام بده‌بن.
ئه‌وه‌شیخستوه‌ته‌ڕو كه، تاقیكردنه‌وه‌كان له سه‌عات 7ى به‌یانی به‌كاتی به‌غدا ده‌ستپێده‌كات.
ڕاگەیەندراوەکە ڕوونشیکردووەتەوە، لە ئەگەری پشووی فەرمی لە ڕۆژانی تاقیکردنەوەکاندا، تاقیکردنەوەکە بە پێی خشتەکە دەگوازرێتەوە بۆ ڕۆژی دواتر.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP