ئه‌مڕۆ 18ی حوزه‌یرانی 2022 زنجیره‌یه‌ك ته‌قینه‌وه‌ی به‌هێز شاری كابولی پایته‌ختی ئه‌فغانستانی هه‌ژاند.
به‌پێی ئاژانسی (فرانس پرێس)، چوار ته‌قینه‌وه‌ی به‌هێز (په‌رستگایه‌كی سیخه‌كانی له باكوری رۆژئاوای كابوڵ-ی كردووه‌ته ئامانج،
به‌ڵام تا ئه‌م ساته زیانه‌كان ئاشكرا نه‌كراون.
غۆرنگام سینگ یه‌كێك له سه‌ركرده‌ی سیخه‌كان له كابول به (فرانس پرێس)ی راگه‌یاندوه، كه نزیكه‌ی 30 كه‌س له نێو په‌رستگاكه‌دا بووه، به‌ڵام نازانن ئاخۆ چه‌ندیان كوژراون یان برینداربوون، ده‌سه‌ڵاتدارانی تاڵیبان رێگه‌مان پێناده‌ن بچینه نێو په‌رستگاكه.
ئه‌مه له‌كاتێكدا هیچ لایه‌نێك به ره‌سمی به‌رپرسیارێتیی خۆی له ته‌قینه‌وه‌كان رانه‌گه‌یاندوه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP