بەرزترین پلەی گەرما لەسەر ئاستی جیهان له‌ شارێكی سه‌ڵته‌نه‌ی عومان تۆماركرا

جیهان
15:03 - 2022-06-18



ئەمڕۆ 18 حوزه‌یران 2022 شاری فەهودی سەربە سەڵتەنەی عومان بەرزترین پلەی گەرمی لەسەر ئاستی جیهانی تێدا تۆماركرا كە 49 پلەی سیلیزییە.

ئاژانسی EldoradoWeather لە بارەی بەرزیی پلەی گەرمیی شاری فەهودی سەر بەسەڵتەنەی عومان رایگەیاندوه‌: پلەی گەرما لە شاری فەهود گەیشتووه‌تە 49 پلەی سیلیزی، كەئەمەش بە بەرزترین پلەی گەرمی تۆماركراوی ئەمڕۆیە لەسەر زەوی.

هاوكات ئاژانسی EldoradoWeather  رایگەیاندوه‌: چەند وڵاتێكی دیكە پلەی گەرمیان بەرزە وەك:

- سەفا  ئاباد (دزفول-ئێران):  48.8 پلەی گەرمی.
- بەسرە- ئەلحسێن(عیراق): 48.5 پلەی گەرمی.
- بەهلا ( سەڵتەنەت عومان ): 48 پلەی گەرمی.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP