ریاڵ مه‌دریدی ئیسپانی پارێزگاری له پلانی هێنانی هالاند
هه‌رچه‌نده له ماوه‌ی رابردوودا ئیرلینگ هالاندی نه‌رویژی له یانه‌ی بروسیا دۆرتمۆندی ئه‌ڵمانیه‌وه په‌یوه‌ندی كرد به ریزه‌كانی مانچسته‌ر ستی ئینگلیزیه‌وه و به شێوه‌یه‌كی ره‌سمی ناوی یاریزانه به‌لژیكیه‌كه به یانه ئینگلیزیه‌كه‌وه به‌سترایه‌وه، به‌ڵام یانه‌ی ریاڵا مه‌دریدی ئیسپانی پارێزگاری له پلانی هێنانی هالاند ده‌كات بۆ ریزه‌كانی، له‌مباره‌یه‌وه رۆژنامه‌ی ئاسی ئیسپانی له‌سه‌ر زاری فلۆرنتینۆ پێرێز سه‌رۆكی یانه‌ی ریاڵا مه‌درید بڵاویكردوه‌ته‌وه ، له ده‌ستدانی بۆنده‌كه‌ی هالاند به هۆی هه‌وڵه‌كانی ریاڵا مه‌درید نه‌بوو بۆ هێنانی ئێمباپێ، به‌ڵكو مێرینگی داوای له هالاند كردبوو رۆیشتنی له دۆرتمۆند دوابخا بۆ هاوینی 2023، به‌ڵام ئه‌و هێرشبه‌ره به‌لژیكیه چاوه‌ڕوانی ره‌تكرده‌وه و سۆراغی شوێنێكی تری كرد، پلانه‌كه‌ی ریاڵا مه‌درید له كاتێكدایه مه‌رجی جه‌زایی بۆندی هالاند كه ده‌بێت هاوینی 2024 كارا بكرێت بڕی 150 ملیۆن یۆرۆیه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP