لیڤه‌رپول رێككه‌وتنی كۆتایی له‌گه‌ڵ بایرن میونخ ئه‌نجامداوه
راپۆرته رۆژنامه‌وانییه‌كانی ئینگلته‌را بڵاویانكرده‌وه سادیۆ مانی سه‌نیگالی و یاریزانی یانه‌ی لیڤه‌رپول رێككه‌وتنی كۆتایی له‌گه‌ڵ بایرن میونخ ئه‌نجامداوه و له چه‌ند رۆژی داهاتوو رووده‌كاته ئه‌و تیپه. له‌وباره‌یه‌وه فابریزیۆ رۆمانۆی شاره‌زای مێركاتۆی یاریزانان بڵاویكرده‌وه رۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتوو مانی پشكنینه پزیشكییه‌كان ئه‌نجام ده‌دات و بۆنده‌كه‌ی بۆ ماوه‌ی 3 ساڵ ده‌بێت. رۆمانۆ باسی له‌وه‌شكردووه به‌شی یه‌كه‌می واژۆكردنی رێككه‌وتنه‌كه ته‌واوبووه و بڕی گواستنه‌وه‌كه‌ی 32 ملیۆن یۆرۆ ده‌بێت له‌گه‌ڵ بڕی 6 ملیۆن یۆرۆ وه‌كو پاداشت. هاتنی مانی بۆ شوێنگرتنه‌وه‌ی لیڤاندۆڤسكیییه كه وا پێشبینی ده‌كرێت له مێركاتۆی هاوینه روو بكاته به‌رشه‌لۆنه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP