عه‌لی عه‌بدولئه‌میر عه‌لاوی وه‌زیری دارایی فیدڕاڵ ئه‌مڕۆ شه‌ممه جه‌ختیكرده‌وه به‌گوێره‌ی بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدڕاڵی (نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان سامانی ئێمه‌یه) وێڕای ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌م وته‌یه‌م دڵگران ده‌بن.
عه‌لاوی راشیگه‌یاندوه، بڕیاره‌كه‌ی دادگای باڵای فیدڕاڵی كه باسی له‌بێبایه‌خی یاسای نه‌وت وگازی هه‌رێمی كوردستان كردووه، چیتر رێگه‌نادات حكومه‌تی ناوه‌ند به‌شێك له‌و بڕه پاره‌یه‌ی كه له‌بودجه‌ی گشتی ساڵی داهاتوو له‌پشكی هه‌رێمی كوردستانه ره‌وانه‌ی هه‌رێم بكات.
عه‌لاوی له وه‌ڵامی پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به‌م پرسه‌و له‌میانی گفتوگۆیه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا راشیگه‌یاند، به‌پێی ئه‌و بڕگانه‌ی كه له‌بودجه‌ی ساڵانی پێشوودا هه‌یه، له 12% ی خه‌رجییه‌كان له بودجه‌ی گشتی بۆ هه‌رێمی كوردستان ته‌رخان كراوه، ئه‌ویش به‌و مه‌رجه‌ی هه‌رێمی كوردستان سه‌رجه‌می ئه‌و داهاته نه‌وتییانه‌ی كه له‌هه‌نارده‌كردنی نه‌وت ده‌ستیانده‌كه‌وێت ره‌وانه‌ی به‌غدای بكات، به‌ڵام له‌راستیدا ئه‌و رێككه‌وتنه جێبه‌جێ نه‌كراو له‌بری ئه‌وه چه‌ندین رێككه‌وتنی كاتی له‌نێوان به‌غداو هه‌ولێردا ئه‌نجامدرا كه‌به‌پێی رێككه‌وتنه‌كان مانگانه‌و به‌شێوه‌یه‌كی نارێكخراو (200) ملیار دینار (138 ملیۆن دۆلار) ره‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان كراوه، به‌ڵام ناردنی ئه‌و پاره‌یه هه‌روا به‌رده‌وام نابێت.
له‌كۆتایی راپۆرته‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه، سـه‌رۆكی دیوانــی ئه‌نجومه‌نــی وه‌زیــران بــۆ حكومه‌تــی فیــدڕاڵ دووپــاتی ده‌كاته‌وه هه‌ڵوێســتی هه‌رێمــی كوردســتان نه‌گــۆڕه‌و سیاســه‌ته‌كانی بــۆ چاره‌ســه‌ركردنی ئه‌م دۆســیه‌یه
به‌پێــی ده‌ســتوور و یاســاو له‌سـه‌ر بنه‌مــای هاوبه‌شــی ده‌بێــت، داوا ده‌كات له‌ســه‌ر بنه‌مــای راســپارده‌ی هاوبـه‌ش كـه‌هـه‌ر دوولا له‌ئه‌نجامــی كۆبوونه‌وه‌ی به‌غــدا له ٢٠ـــی نیســانی ٢٠٢٠ له‌نێــوان نوێنه‌رانــی ئه‌مینداریه‌تــی گشــتی ئه‌نجومه‌نــی وه‌زیــران و نوێنه‌رانــی وه‌زاره‌تــی دارایــی فیــدڕاڵ و وه‌فدی هه‌رێمــی كوردســتان پێــی گه‌یشــتووین، چــاو بـه‌و ڕێــكاره بخشــێننه‌وه كه‌له‌نوسراوی پێشووی هه‌ردوولادا ئامــاژه‌ی بــۆ كــراوه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP