حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاریدا به هه‌ڵگرتنی باج له‌سه‌ر ١٥ جۆر به‌رهه‌می خۆراكیی سه‌ره‌كی بۆ ماوه‌ی دوو مانگـ.
به‌پێی بڕیاره‌كه، هه‌ڵگرتنی باجی گومرگی ١٥ جۆر خوارده‌مه‌نی ده‌گرێته‌وه كه پێكهاتوون له "ئارد، برنج، زه‌یتی گوڵه‌به‌ڕۆژه، زه‌یتی گه‌نمه‌شامی، ڕۆنی ڕوه‌كیی به‌ستوو، ڕۆنی حه‌یوانیی به‌ستوو، چای ڕه‌ش، شه‌كر، پاقله‌مه‌نیی وشك (نۆك، نیسك، پاقله، لۆبیا، فاسۆلیا، ماش)، شیری منداڵان به هه‌موو جۆره‌كانییه‌وه."
هه‌ر له بڕیاره‌كه‌دا هاتووه، وه‌رگرتنی باج له بازرگانانی هاورده‌كاری به‌رهه‌مه خۆراكییه‌كان دواده‌خرێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP