به‌یانی ئه‌مڕۆ، بنكه‌كانی ده‌نگدان له فه‌ره‌نسا به‌رووی ده‌نگده‌راندا كرانه‌وه بۆ به‌رێوه‌چوونی خولی دووه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته، ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی فه‌ره‌نسا گرنگی زۆری هه‌یه چونكه ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كه، سیاسه‌تی ئه‌و وڵاته بۆ 5 ساڵی ئاینده دیاریی ده‌كات .
له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا، نزیكه‌ی 48 ملیۆن ده‌نگده‌ر مافی ده‌نگدانیان هه‌یه، به‌ڵام به‌پێی ئه‌نجامی ڕاپرسییه‌كان پێشبینی ده‌كرێت هاوشێوه‌ی خولی یه‌كه‌م، رێژه‌یه‌كی زۆری ده‌نگده‌ران بایكۆتی هه‌ڵبژاردنه‌كه بكه‌ن .
هه‌ر به‌پێی ئه‌نجامی دوایین ڕاپرسیی بێت، پێشبینی ده‌كرێت هاوپه‌یمانی ناوه‌ندگه‌رایی كه له ژێر سه‌ركردایه‌تی ئیمانوێڵ ماكرۆن سه‌رۆكی فه‌ره‌نسادایه له‌هه‌ڵبژاردنه‌كه سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێنێت، و چاوه‌روانده‌كرێت هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ی ماكرۆن ببێته خاوه‌نی نزیكه‌ی 290 كورسی په‌رله‌مان له كۆی 577 كورسی په‌رله‌مانی فه‌ره‌نسا .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP