زیقار.. ده‌رچووان و كاسبكاران خۆپیشاندانی ناڕه‌زایی ده‌ستپێده‌كه‌ن

عێراق
11:38 - 2022-06-19

له‌ سنوری پارێزگای زیقار، سێ خۆپیشاندانی ناڕه‌زایی له‌ ناوچه‌ جیا جیاكان ده‌ستیپێكرد
به‌یانی ئه‌مرۆ، ده‌یان ده‌رچوو و كاسبكار له‌ گۆڕه‌پانی حه‌بوبی له‌ ناوه‌ندی شاری ناسریه‌ گردبوونه‌وه‌ و داوای دابینكردنی هه‌لی كار و دامه‌زراندنیان به‌رزكرده‌وه‌ .
ئه‌و خۆپیشانده‌رانه‌، كه‌ زۆربه‌یان ده‌رچووی كۆلێژ و په‌یمانگاكانن له‌ زیقار، پرده‌ گرنگه‌كانی ناوه‌ندی ناسریه‌یان له‌هاتوچۆ دابڕی وه‌ك فشارێك بۆ سه‌ر حكومه‌ت و ئیداره‌ی خۆجێی پارێزگاكه‌ به‌مه‌به‌ستی به‌ده‌نگه‌وه‌ هاتنی داواكارییه‌كانیان .
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، له‌ ناحیه‌ی سه‌ید ده‌خیلی سه‌ر به‌ زیقار خۆپیشاندان ئه‌نجامدرا و رێگای سه‌ره‌كی چوار له‌ قه‌زاكانی سنوره‌كه‌یان دابڕی و داوای ده‌ركردنی قایمقامی قه‌زاكه‌یان كرد، ئه‌ویش به‌هۆی خراپی دۆخی خزمه‌تگوزاری له‌ قه‌زاكه‌یان .



بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP