عوسمان دێمبڵی دوو دڵه له‌سه‌ر ئاینده‌ی
عوسمان دێمبڵی فه‌ره‌نسی و یاریزانی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه كه له كۆتایی ئه‌م مانگه بۆنده‌كه‌ی ته‌واو ده‌بێت تائێستادا ئاینده‌ی خۆی یه‌كلانه‌كردۆته‌وه و له ئێستاشدا رارایه له‌سه‌رئه‌وه‌ی بۆندی یانه‌ی چێڵسی قبوڵ بكات. رۆژ نامه‌ی زه‌سه‌ن بڵاویكرده‌وه. دێمبڵی ئاماده‌یه به خۆرایی رووبكاته یانه‌ی چێڵسی به‌ومه‌رجه‌ی تۆماس تۆخێلی راهێنه‌ر به‌ڵێنی پێ بدات به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی یاری پێ بكات. رۆژنامه‌كه ئاشكرایكردووه دێمبڵی خه‌ونی ئه‌وه‌یه جامی خولی پریمه‌رلیگ و چامپیۆنس لیگ له‌گه‌ڵ بلوز به‌ده‌ست بهێنێت به‌ڵام به‌مه‌رجێك له‌سه‌ر كورسی یه‌ده‌گ دانه‌نیشێت. جێی باسه له وه‌رزی رابردوو دێمبڵی له 9 یاری له‌گه‌ڵ به‌رشه‌لۆنه به شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی یاری كرد.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP