رافینیا له‌لایه‌ن یانه‌كانی چێڵسی و ئه‌رسناڵ و لیڤه‌رپوله‌وه داواكراوه
به‌رپرسانی به‌رشه‌لۆنه له‌هه‌وڵه‌كانیان به‌رده‌وامن بۆ گه‌ڕان به دوای یاریزانی نوێ به‌مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی جارێكی تر بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر سته‌یجی نازناوه‌كان، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش به‌رێوه‌به‌ری كاره‌كانی رافینیای یاریزانی یانه‌ی لیدز له‌م هه‌فته‌یه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی به‌رشه‌لۆنه كۆده‌بێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بۆنده‌كه یه‌كلا بكاته‌وه. له‌وباره‌یه‌وه رۆژنامه‌ی مۆندۆ بڵاویكرده‌وه رافینیا بۆندی گه‌وره‌ی چه‌ندین یانه‌ی ره‌تكرده‌وه له پێناو یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌و ئێستاش ئاماده‌یه بۆ ماوه‌یه‌كی زیاتر چاوه‌ڕوان بێت ئه‌گه‌ر بزانێت یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه جدییه له‌هه‌وڵه‌كانی. جێی باسه رافینیا له‌لایه‌ن یانه‌كانی چێڵسی و ئه‌رسناڵ و لیڤه‌رپوله‌وه داواكراوه و نرخی گواستنه‌وه‌ش 55 ملیۆن یۆرۆیه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP