جه‌نگی نێوان هه‌ردوو وڵاتی روسیا و ئۆكرانیا، مه‌ترسی جه‌نگی جیهانی سێهه‌م دروستده‌كا و وڵاتی به‌ریتانیاش هێزه سه‌ربازیه‌كه‌ی له ئاماده‌كاریدایه بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێكی نه‌خوازراو.
جه‌نه‌ڕاڵ باتریك ساندرز، سه‌رۆك ئه‌ركانی هێزی به‌ریتانی له تۆڕه‌كانی راگه‌یاندنی به‌ریتانیا رایگه‌یاند: روسیا به‌و شێوه‌یه به‌رده‌وام ببێت مه‌ترسی دروستبوونی جه‌نگی جیهانی سێهه‌می هه‌یه.
جه‌نه‌ڕاڵ ساندرز راشیگه‌یاند: من یه‌كه‌م سه‌رۆكم كه پاش ساڵی 1941 سه‌رۆكایه‌تی جه‌نگ بكه‌م له به‌ریتانیا كه رووبه‌روی وڵاتێكی زلهێزی وه‌ك روسیا ده‌بمه‌وه، هه‌ربۆیه ئێمه ده‌بێت ئه‌و نه‌وه‌یه بین كه هێزی سه‌ربازی به‌هێزمان هه‌بێت بۆ دوباره شه‌ركردن له ئه‌وروپا.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، جه‌نه‌ڕاڵ ساندرز، رۆژی دووشه‌ممه‌ی رابردوو پۆسته نوێیه‌كه‌ی وه‌رگرت، پاش وه‌رگرتنی پۆسته‌كه‌شی له یه‌كه‌م نامه‌ی بۆ سه‌ربازه‌كانی رایگه‌یاند: جیهان گۆڕا به‌هۆی دروستبونی جه‌نگ له ئۆكرانیا بۆیه پێویسته له ئاماده‌باشیدابین.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP