وه‌زاره‌تی نه‌وت – وه‌ڵامی هه‌رێم
ئیحسان عه‌بدولجه‌بار، وه‌زیری نه‌وتی عێراق ڕایگه‌یاند، وه‌زاره‌تی نه‌وت ئاماده‌یه تاوتوێی دامه‌زراندنی ئه‌و دوو كۆمپانیا نه‌وتییه بكات كه حكومه‌تی هه‌رێم ده‌یه‌وێت دایبمه‌زرێنێت، به‌ومه‌رجه‌ی به شێوه‌یه‌كی ره‌سمی حكومه‌تی ناوه‌ندی ئاگاداربكاته‌وه.
وتیشی، هیچ ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌كییان له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه به ده‌ست نه‌گه‌یشتوه و ته‌نیا له راگه‌یاندنه‌كان باس له‌و بابه‌ته كراوه.
وه‌زیری نه‌وت راشگه‌یاند، ئه‌وان خوێندنه‌وه بۆ پێشنیازه‌كان ده‌كه‌ن و پێویسته وه‌ڵامه‌كانیش له‌گه‌ڵ بڕیاره‌كه‌ی دادگای باڵای فیدڕالی یه‌كبگرێته‌وه.
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌یه‌وێت دوو كۆمپانیای ناوخۆیی تایبه‌ت به بواری نه‌وت دابمه‌زرێنێت، یه‌كێكیان ئه‌ركه‌كه‌ی گه‌ڕان به دوای نه‌وت بێت، ئه‌وی دیكه‌یان تایبه‌تمه‌ند بێت به هه‌نارده‌كردن و به بازاڕكردنی نه‌وت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP