تاوانێکی دڵته‌زێن و دوور له بنه‌ما مرۆییه‌كان، وڵاتی میسر‌و جیهان به گشتی و شاری مه‌نسوره به‌تایبه‌تی هه‌ژاند، كاتێك له به‌رده‌م كۆلێژی ئادابی زانكۆی مه‌نسوره خوێندنكارێك به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن كچه هاوڕێیه‌كییه‌وه داواكاریی خۆشه‌ویستیی ره‌تكراوه‌ته‌وه، به‌رچه‌قۆی داوه‌و دواتر سه‌ری بڕیوه.
به‌پێی میدیاكانی میسر، کوڕە خوێندکارێک، کچە هاوڕێکەی لە بەردەم دەروازەی زانکۆکەیان لە شاری مەنسوورە كه ده‌كه‌وێته باکووری قاهیرەوه، سەربڕیوه، بەهۆی ئەوەی رەتیکردووەتەوە پەیوەندی خۆشەویستیی لەگەڵدا ببەستێت.
بەپێی ئه‌و گرته ڤیدیۆیەی كه‌له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه، رێبواران تووشی شۆك ده‌بن كاتێك گه‌نجێك کچە خوێندكارێك لە بەردەم دەروازەی كۆلێژ سەردەبڕێت، ئەوەش دوای دەمەقاڵەیەکی نێوانیان.
كچه‌كه ناوی نیره ئه‌شره‌ف ئه‌حمه‌د عه‌بدلقادره‌و بكوژه‌كه‌ش ناوی محه‌مه‌د عادل محه‌مه‌د ئیسماعیل عه‌وه‌زوڵایه، هه‌ردوو خوێندكاره‌كه له كۆلێژی ئادابی زانكۆی مه‌نسوره ده‌خوێنن.
له ئێستادا تاوانباره‌كه له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستگیركراوه‌و ره‌وانه‌ی دادگا كراوه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP