ناچۆ چاوی یانه‌ی رۆمای له‌سه‌ره
بۆ جارێكی تر به‌گریكاره پڕ ئه‌زمونه‌كه‌ی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید دێته‌وه به‌رباسی ئیداره‌ی یانه‌ی رۆمای ئیتاڵی، به‌رنامه‌ی چیرینگیتۆی ئیسپانی بڵاوی كردۆته‌وه ئیداره‌ی یانه‌ی رۆمای ئیتاڵی بۆ جارێكی تر هه‌وڵه‌كانیان ده‌ستپێكردۆته‌وه له پێناو گواستنه‌وه‌ی ناچۆ فێرناندێزی ئیسپانی و به‌رگریكاری یانه‌ی ریڵ مه‌درید، بۆنده‌كه‌ی ناچۆ له‌گه‌ڵ یانه‌ی شاهانه له هاوینی داهاتوو كۆتایی پێدێت و گومانیش ده‌كرێت له مانه‌وه‌ی له یانه‌كه‌دا.. ئه‌و به‌رنامه ئیسپانیه راگه‌یاندوه ئه‌مجاره‌یان چوونی ناچۆ بۆ یانه‌ی رۆما ره‌نگه له جاری پێشووتر ئاسانتر بێت، چوونكه به گه‌ییشتنی ئه‌نتۆنیۆ رۆدیگه‌ری ئه‌ڵمانی، چانسی به‌شداری كردنی ناچۆی به‌رگریكار له یاریه‌كانی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید زیاتر ئه‌سته‌م بوه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP