ئیداره‌ی یانه‌ی لیڤه‌رپولی ئینگلیزی ڕه‌زامه‌ندی ده‌ربڕی له په‌یوه‌ندی كردنی مینامینۆی ژاپۆنی و یاریزانی یانه‌كه بۆ ریِزی یانه‌ی مۆناكۆی فه‌ره‌نسی .
دوای ئه‌وه‌ی یانه‌ی مۆناكۆی فه‌ره‌نسی گرنگی و بایه‌خی زۆری به تواناكانی یاریزانه ژاپۆنیه‌كه ده‌دا ، دواجار ئیداره‌ی هه‌ردوو یانه‌ی لیڤه‌رپول و مۆناكۆ رێكه‌وتنی كۆتاییان له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی مینا مینۆ واژۆكرد ، مینا مینۆ به بڕی 18 ملیۆن دۆلار په‌یوه‌ندی به یانه‌ی فه‌ره‌نسیه‌كه‌وه كردوه ، مینا مینۆ له ساڵی 2020 له سالزبۆرگه‌وه به‌رامبه‌ر به 18 ملیۆن دۆلار بوه یاریزلنی ریدز ، له‌گه‌ڵ یانه سورپۆشه‌كه‌ش 55 یاری ئه‌نجام دا‌و 14 گۆڵی تۆماركرد .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP