مانی : بایرن میونشن باشترین یانه‌ی جیهانه
بایرن میونشن باشترین یانه‌ی جیهانه و شانازی پێوه ده‌كه‌م .. پێگه‌ی سكای سپۆرت دوای په‌یوه‌ندیكردنی سادیۆ مانێ به ڕیزه‌كانی یانه‌ی بایرن میونشن چاوپێكه‌وتنێكیان له‌گه‌ڵ یاریزانه سه‌نیگالیه‌كه ئه‌نجامداوه تێیدا مانی وتی: هه‌فته‌یه‌كی زۆر قورسم به‌ڕێكرد تا په‌یوه‌ندیم به بایرن میونشنه‌وه كرد، گفتوگۆكانی نێوان به‌رپرسانی یانه باڤاریه‌كه و به‌ڕێوه‌به‌رانی كاره‌كه‌م درێژه‌ی كێشا، به‌ڵام من دڵخۆشم كه كاره‌كانم به شێوه‌یه‌كی زۆر باش به‌ڕێوه‌چوو .. یاریزانه ته‌مه‌ن 30 ساڵانه‌كه ئه‌وه‌شی وت: من، 8 ساڵ یاریم له پریمه‌رلیگ كرد، به‌رده‌وامیش حه‌زم به ته‌حه‌دیه‌كانه بۆیه ڕومكرده بۆندسلیگا، بایرن میونشن باشترین یانه‌ی جیهانه و شانازی پێوه ده‌كه‌م، هه‌موو هه‌وڵه‌كانیشم له‌گه‌ڵ یانه ئه‌ڵمانیه‌كه چنینه‌وه‌ی زۆرترین نازناو ده‌بێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP