گومان له مردنی مارادۆنا ده‌كرێت
تیمی چاره‌سه‌ری پزیشكی دیگۆ ئارماندۆ مارادۆنای ئه‌فسانه‌ی كۆچكردوو دادگایی ده‌كرێن ئه‌ویش به‌تۆمه‌تی مردنی به ئه‌نقه‌ست.. زیاتر له ساڵێك و شه‌ش مانگه دیگۆ ئارماندۆ مارادۆنای ئه‌فسانه‌ی كۆچكردوو له نه‌خۆشخانه و به هۆی جه‌ڵده‌ی دڵه‌وه ژیان ئاوایكردوه ، هه‌ر له‌یه‌كه‌م ساتی مردنه‌كه‌یه‌وه گومان له‌سه‌ر تیمی پزیشكی ئه‌و ئه‌فسانه‌یه دروست بووه ، ئه‌مرۆ هه‌شت كارمه‌ند و تیمی پزیشكی و پزشكی تایبه‌تی مارادۆنا ئاماده‌ی دادگا بوون بۆ لێكۆڵینه‌وه له مردنه‌كه‌ی ، سه‌رچاوه‌كان گومان له‌وه ده‌كه‌ن هه‌فته‌كانی كۆتایی ته‌مه‌نی مارادۆنا چاره‌سه‌ری پزیشكی نه‌گونجاو و بێ كه‌ڵكی پێدراوه ئه‌وه‌ش هۆكاربووه بۆمردنه‌كه‌ی ، گه‌ر تۆمه‌ته‌كه‌ش له‌سه‌ر تیمه پزیشكیه‌كه ساغ بێته‌وه ئه‌وا به پێی یاساكانی ئه‌رژه‌نیتن و مردنی به ئه‌نقه‌ست 25 ساڵ زیندانی ده‌كرێن
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP