كۆمپانیای مایكرۆسۆف له‌ڕاپۆرتێكدا ئاشكرایده‌كات، له‌گه‌ڵ هێرشه ئه‌لیكترۆنییه‌كاندا بۆ سه‌ر ئۆكرانیا، هاككه‌ره‌كانی سه‌ر به‌ڕووسیا، " سیخوڕییه‌كی ستراتیژییان " دژی حكومه‌ت و ڕێكخراوه مرۆییه‌كانی 42 وڵات ئه‌نجامداوه.
ئه‌و وڵاتانه‌ش سه‌رجه‌میان یارمه‌تی كێیڤیان داوه. براد سمیپ سه‌رۆكی مایكرۆسۆفت رایگه‌یاند، له‌سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی جه‌نگی ڕوسیا دژی ئۆكرانیا، به‌ئامانجكردنی هاوپه‌یمانه‌كانی ئۆكرانیا له‌لایه‌ن ڕووسییه‌كانه‌وه، له‌سه‌دا 29 سه‌ركه‌وتوو بووه.
به‌پێی كۆمپانیای مایكرۆسوفت، نزیكه‌ی دوو له‌سه‌رسێی ئامانجی سیخوڕییه ئه‌لیكترۆنییه‌كانی ڕووسیا، وڵاتانی ناتۆ بوون.
به‌شێوه‌یه‌ك، ئه‌مه‌ریكا ئامانجی سه‌ره‌كیی بووه‌و، پۆڵه‌نداش دووه‌میین ئامانج بووه، كه‌ڕێگای سه‌ره‌كییه بۆ گه‌یشتنی پشتیوانییه سه‌ربازییه‌كان بۆ ناو ئۆكرانیا.
هه‌روه‌ها له‌دوو مانگی ڕابردوودا، دانیمارك و نه‌رویج و سوید‌و توركیاش كراونه‌ته ئامانج.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP