فراكسیۆنی یه‌كێتیی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاشكرایده‌كات، پێشبینی ده‌كه‌ن له‌سێ هه‌فته بۆ مانگێكی دیكه، گه‌وره‌تریین فراكسیۆنی په‌رله‌مانیی ڕابگه‌یه‌ندرێت. ئه‌مه‌ش هه‌وڵه‌كان بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عیراق چڕترده‌كاته‌وه.
هه‌رێم كه‌مال ئاغا، سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕوونیده‌كاته‌وه، دوای كشانه‌وه‌ی فراكسیۆنی ره‌وتی سه‌در، چاوه‌ڕوانده‌كرێت نه‌خشه‌ی سیاسیی عێراق بگۆڕدرێت و، له‌سێ بۆ چوار هه‌فته‌ی داهاتوودا، گه‌وره‌تریین كوتله‌ی په‌رله‌مانی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ڕابگه‌یه‌ندرێت، هه‌روه‌ها سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقیش دیاریبكرێت.
سه‌باره‌ت به‌كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێرو به‌غدا، سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی ڕایگه‌یاند، هه‌رێم له‌توانایدایه به‌دانوستاندن و ده‌ركردنی یاسای نه‌وت و گاز، كێشه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا چاره‌سه‌ربكات. ئه‌مه‌ش، كارئاسانی ده‌كات بۆ جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵیی، له‌باره‌ی یاسای نه‌وت و غازی هه‌رێم.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP