به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی بازرگانی هه‌رێم ئاشكرایده‌كات، بۆ ڕێگرییكردن له‌به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی مادده خۆراكییه‌كان، چه‌ندیین شوێن و نوسینگه بازگانییه‌كانیان سزاداوه. ئه‌مه‌ش هۆكارێك بووه، بۆ ڕێگرییكردن له‌به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی ماده خۆراكییه‌كان.
نه‌وزاد شێخ كامیل، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی بازرگانیی هه‌رێم ڕایگه‌یاند، به‌راورد به‌چه‌ند مانگی ڕابردوو، نرخی ماده خۆراكییه‌كان هه‌رزان بووه.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه، بۆ كۆنترۆڵكردنی نرخی مادده خۆراكیییه‌كان له‌بازاره‌كاندا، له سه‌رجه‌م پارێزگاكان و ئیداره‌ی گه‌رمیان، لیژنه‌كانی چاودێریی به‌دواداچوونی نرخه‌كان، چالاكییه‌كانیان چڕكردوه‌ته‌وه‌و، له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه تائێستا، 130ملیۆن دینار سزای ئه‌و شوێنانه دراوه كه‌نرخیان به‌رزكردوه‌ته‌وه‌و، پابه‌ندی ڕێنماییه‌كان نه‌بوونه.
ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕوو، هۆكارێكی دیكه‌ی كۆنترۆڵكردنی بازاڕ له‌ڕووی نرخه‌وه، هاورده‌كردنی ئه‌و مادده خۆراكییه‌كانه‌یه، كه له‌ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم باج و ڕسووماتییان له‌سه‌ر هه‌ڵگیراوه‌و، به‌شه‌خۆراكی مانگانه‌ش له‌كاتی خۆیدا دابه‌شكراوه. ئه‌مانه‌ش سه‌رجه‌میان هۆكارێك بوونه، بۆ هه‌رزانبوونی نرخی مادده خۆراكییه‌كان.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP