بانكی ڕافیده‌ین، قه‌رزی خانوبه‌ره ده‌داته هاوڵاتییانی عیراق، كه‌بڕه‌كه‌ی 150 ملیۆن دیناره.
له‌و باره‌یه‌وه، بانكی ڕافیده‌ین له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕوونیكردوه‌ته‌وه، ده‌ستیانكردووه به‌پێدانی قه‌رزی خانوبه‌ره به‌هاوڵاتییان، كه‌ده‌گاته 150 ملیۆن دینار. ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕوو، سوودی قه‌ره‌زه‌كه له‌سه‌دا 4 ده‌بێت و، دانه‌وه‌ی قسته‌كانیشی له‌ڕێی بانكه‌كانه‌وه ده‌بێت. بانكی ڕافیده‌ین ڕوونیشیكردوه‌ته‌وه، ڕێكخستنی مامه‌ڵه‌ی ئه‌و هاوڵاتییانه‌ی خوازیاری وه‌رگرتنی قه‌رزه‌كه‌ن، له‌ڕێی لقی بانكه‌كه‌وه ده‌بێت له‌به‌غدا، كه له‌سه‌رجه‌م پارێزگاكانی دیكه‌ی عیراق بوونیان هه‌یه. مه‌رجه‌كانی قه‌رزی خانوبه‌ره له‌ئێستادا قورس بووه، به‌هۆی كه‌میی دابه‌شكردنی زه‌وی نیشته‌جێبوون به‌سه‌ر هاوڵاتییانداو، كه‌مبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی ئه‌و زه‌وییه تاپۆیانه‌ی كه تائێستا بینا نه‌كراون .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP