موقته‌دا سه‌در سه‌رۆكی ڕه‌وتی سه‌در، ڕه‌تیكرده‌وه خۆی یاخود هیچ نوێنه‌رێكی ئه‌و، به‌شداری له‌دانوستان و دیالۆگه‌كانی تایبه‌ت به‌پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ بكه‌ن. هۆشداریشیداوه، به‌بیرۆكه‌یه‌كی (به‌دخوازانه) ناوی بردووه، كه به‌ناوی ئه‌وه‌وه هیچ پۆستێكی وه‌زاری له‌م حكومه‌ته‌دا هه‌بێت. ساڵح محه‌ممه‌د عێراقیی، وه‌زیر و وته‌بێژه‌كه‌ی سه‌در له‌تویته‌ر بڵاویكرده‌وه، هه‌ندێك ده‌یانه‌وێت بۆ بێده‌نگكردنی شه‌قامی سه‌درییه‌كان و، به‌شداریپێكردنی سه‌درییه‌كان له‌حكومه‌تی ئاینده، بچن، كه‌سانێكی ده‌ركراو، یاخود دوورخراوه یان هاوسۆزی سه‌درییه‌كان بخه‌نه نێو حكومه‌ته‌كه‌وه. گوایه سه‌ر به‌ڕه‌وتی سه‌دره. بۆیه لێره‌وه ڕایده‌گه‌یه‌نن كه‌ئه‌و بیرۆكه‌یه، بیرۆكه‌یه‌كی به‌دخوازانه‌یه، كه‌ڕه‌نگه له‌لایه‌ن هه‌ندێك بلۆكی سیاسییه‌وه كاری پێبكرێت. وه‌زیره‌كه‌ی سه‌در هۆشداریشیداوه له‌كارێكی له‌وشێوه‌یه‌و ده‌ڵێت: ئه‌وه بێڕێزییه، ئێمه بڕیاری خۆمان داوه‌و، به‌هییچ شێوه‌یه‌ك به‌شداری ناكه‌ین له‌گه‌ڵیان، نه له په‌رله‌مان، نه له حكومه‌ت، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك به‌شداری ناكه‌ین.”
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP