به‌یانی ئه‌مڕۆ زه‌مینله‌رزه‌یه‌ك به‌گوڕی 5.7 به‌پێی پله‌ی رێخته‌ر له باشووری ئێرانی دا‌و به وته‌ی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی ئه‌و وڵاته هیچ زیانێكی راسته‌وخۆی نه‌بوو.
له‌و باره‌یه‌وه، ناوەندی زه‌مینله‌رزانیی ئه‌وروپا و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، رایگه‌یاندوه، به‌یانی ئه‌مڕۆ 25ی حوزه‌یران زه‌مینله‌رزه‌یه‌ك به‌گوڕی 5.7 پلە له باشووری ئێران روویداوه كه قوڵاییه‌كه‌ی 8 كیلۆمه‌تر له‌ژێر زه‌وییه‌وه بووه.
ئه‌مه له‌كاتێكدا، ڕۆژی 15ی ئه‌م مانگه سێ زه‌مینلەرزە لە دورگەی كیش-ی ئێران رویان دا، کە لەلایەن دانیشتوانی ناوچە جیاوازەکانه‌وه هەستیان پێکراوە.
سەنتەری ڕوپێوی جیۆلۆجی ئەمریکاش بڵاویكرده‌وه، دو زه‌مینله‌رزه بە گوڕی 4.7 پلە به‌پێوه‌ری رێخته‌ر و 5.3 پله لە دورگەکەكانی نزیک گەرووی هورمز رویانداوه.
سه‌باره‌ت به زیانه‌كانش، ئاژانسی هەواڵی ئەسۆشییەتد پرێس، له‌زاری به‌رپرسانی ئێرانه‌وه بڵاویکردوەته‌وە، زه‌مینله‌رزه‌كه هیچ زیانێكی راسته‌وخۆی نه‌بوه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP