بڕیاره رۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو، په‌رله‌مانی كوردستان كۆببێته‌وه و یه‌كێك له ته‌وه‌ره‌كانیش، هه‌مواری یه‌كه‌می یاسای نه‌وت و گاز له هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت.
به‌پێی ده‌قی راگه‌یه‌ندراوی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان، رۆژی دووشه‌ممه دانیشتنی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت و تێدا له‌بڕگه‌ی یه‌كه‌مدا ده‌نگ له‌سه‌ر پێشنیازه‌یاسای (گه‌شتوگوزار له هه‌رێمی كوردستان-عێراق) ده‌درێت و هه‌روه‌ها خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ چه‌ند پرۆژه یاسایه‌ك ده‌كرێت كه یه‌كێك له‌وانه، پڕۆژه‌یاسای (هه‌مواری یه‌كه‌می یاسای نه‌وت و گاز له هه‌رێمی كوردستانه) هه‌وه‌رها خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پێشنیازه یاسای به‌ركاركردنی یاسای فیدڕالی واژۆی ئه‌لیكتڕۆنی و مامه‌ڵه‌ی ئه‌لیكتڕۆنییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP