سه‌عد سه‌عدی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق كه به‌شێكه له چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی رایگه‌یاند، چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی و سوننه‌كان و لایه‌نه كوردییه‌كان، گه‌یشتوون به كۆده‌نگی له‌باره‌ی پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتووی عیراق.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق رونیشیكرده‌وه ، له‌ئێستادا چاوه‌ڕوانی ڕێككه‌وتنی لایه‌نه كوردییه‌كانن له‌سه‌ر پۆستی سه‌رۆككۆمار و پۆستی سه‌رۆكی حكومه‌تیش مافی گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانییه، ئه‌ویش له‌ئێستادا چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگییه.
دوای كشانه‌وه‌ی په‌رله‌مانتارانی ره‌وتی سه‌در كه گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانییبون، چوارچێوه‌ی هه‌مانگه‌نگی كه له‌ئێستادا گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانیه گفتوگۆكانیان ده‌ستپێكردووه له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی دیكه، بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عیراق و هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار‌و سه‌رۆك وه‌زیران.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP