زیاتر له یه‌ك ملیۆن بێ كار له‌عیراق تۆماركراوه‌و به‌پێی چه‌ند ئامارێكیش ژماره‌یه‌كی زۆر بێكاری دیكه هه‌یه‌و تائێستا تۆمارنه‌كراون.
له‌و روه‌وه ڕائید جه‌بار باهز، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كار و ڕاهێنان له وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تیی عێراق ڕایگه‌یاند، له ماوه‌ی ڕابردوودا زیاتر له یه‌ك ملیۆن بێكار له ده‌رچووانی زانكۆ و هاوڵاتیانی دیكه تۆماركراون جگه له هه‌رێمی كوردستان.
وتیشی، كه‌رتی كار به پله‌ی یه‌كه‌م به‌رپرسیارێتی وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تیدایه به‌و پێیه‌ی سه‌رجه‌م داتا و زانیارییه‌كانیان له به‌رده‌سته و وێڕای تۆماركردنی ملیۆنێك بێكار، ژماره‌یه‌كی زۆر بێكاری دیكه‌ش هه‌ن و تائێستا له وه‌زاره‌ته‌كه تۆمار نه‌كراون.
داواشیكرد هه‌وڵه‌كان بخرێنه‌گه‌ڕ بۆ به‌رده‌ستخستنی هه‌لی كاری ڕاسته‌قینه له هه‌ردوو كه‌رتی حكومی و تایبه‌ت، ئه‌مه وێرای چڕكردنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كان تا له‌ڕێگه‌ی پلانێكی نیشتمانییه‌وه كار بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و قه‌یرانه بكرێت .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP