زیاش ده‌گه‌ڕێته‌وه میلان
جارێكی تر ناوی حه‌كیم زیاشی نێوده‌وڵه‌تی مه‌غربی و ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی چێڵسی ئینگلیزی گرێ ده‌درێت به یانه‌ی ئه‌ی سی میلانی ئیتاڵیه‌وه و ده‌وترێت له مێركاتۆی ئه‌م هاوینه‌دا زیاش له رۆسۆنیری ده‌گیرسێته‌وه، پێگه‌ی كاڵچیۆ مێركاتۆی ئیتاڵیش تیشكی خستوه‌ته سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌و بڵاویكردوه‌ته‌وه بریكاری حه‌كیم زیاش په‌یوه‌ندی به پاولۆ ماڵدینی به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌كنیكی یانه ئیتاڵیه‌كه بۆ دڵنیابوون له خواستی میلان له سه‌ر هێنانی ئه‌و نێوده‌وڵه‌تیه مه‌غریبیه و پیان راگه‌یاندوه یانه ئینگلیزیه‌كه به‌رامبه‌ر به 6 بۆ 7 ملیۆن یۆرۆ ده‌ستبه‌رداری حه‌كیم ده‌بێت بۆ یه‌ك وه‌رز و به شێوه‌ی خواستن و له كۆتایشدا ئه‌وله‌ویه‌ت بۆ میلان ئه‌بێ له كاتی فرۆشتنی زیاشی، بڵاوبونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه‌ش له كاتێكدایه په‌یوه‌ندی زیاشی و تۆماس تۆخێڵی راهێنه‌ری وه‌كو پیویست نیه و به‌و هۆیه‌وه حه‌كیم خواستی رۆیشتنی هه‌یه له پریمه‌رلیگ.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP