مانه‌وه‌ی محه‌مه‌د سه‌ڵاح له لیڤه‌رپول ئه‌سته‌مه
پێناچێت یانه‌ی لیڤه‌رپولی ئینگلیزی له گفتوگۆكانی له‌گه‌ڵا محه‌مه‌د سه‌ڵاحی میسری گۆڵكاری بگات به ئه‌نجامی ئه‌رێنی و دڵنیابێته‌وه له مانه‌وه‌ی سه‌ڵاح له ریزه‌كانی، به‌وه‌ی سوپه‌ر ستاره ئه‌فریقیه‌كه داوای بڕی 400 هه‌زار جونه‌ی ئیسترلینی كردوه وه‌كو موچه‌ی هه‌فتانه‌ی و ئه‌م داوایه‌یش له لایه‌ن یانه‌كه‌وه ره‌تكراوه‌ته‌وه، بۆیه له ئێستادا ده‌سته‌ی كارگێڕی لیڤه‌رپول تاوتۆێ چاره‌نووسی گۆڵكاره‌كه‌ی ده‌كات و ئاماده‌یه به‌رامبه‌ر به 60 ملیۆن جونه‌ی ئیسته‌رلینی ده‌ستبه‌رداری بێت و سوود له پاره‌ی بۆنده‌كه‌ی وه‌رگرێت بۆ كڕینی داروین نۆنێزی هێرشبه‌ر به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی وێستگه‌ی داهاتووی سه‌ڵاح یه‌كێك له یانه ركابه‌ره‌كانی پریمه‌رلیگ نه‌بێت، ئه‌مه‌ش وایكردوه یانه‌ی ریاڵ مه‌درید به وردی چاودێری هه‌نگاوه‌كانی لیڤه‌رپول بكات و ئاماده‌یه واژووی بۆند له‌گه‌ڵ سه‌ڵاح بكات ئه‌گه‌رچی له فه‌یناڵی چامپیۆنزلیگ گرژی كه‌وته نێوان په‌یوه‌ندیه‌كانی گۆڵكاره میسریه‌كه و ئه‌ستێره‌كانی شاهانه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP