به‌رشه‌لۆنه یادی له‌دایك بوونی میسی ده‌كاته‌وه
یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ی ئیسپانی له 35 ساڵیادی له دایكبوونی لیۆ میسی ئاهه‌نگ ده‌گێڕی و به‌و بۆنه‌یه‌وه له رێگه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی چه‌ند گرته‌یه‌كی ڤیدیۆی له پێگه‌ی یانه‌كه و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان یه‌كه‌م ده‌ركه‌وتنی لیۆ به به‌رگی بلۆگرانا به‌بیری هانده‌رانی ده‌هێنێته‌وه و ژماره‌یه‌ك له‌و گۆڵانه‌ی میسی له سه‌ر ئاستی خول و پاڵه‌وانێتیه جیاكان بۆ به‌رشلۆنه تۆماریكردون نمایش ده‌كات به تایبه‌ت ئه‌و ئاسته ناوازه‌و ئه‌و گۆڵانه‌ی له یاریگای سانتیاگۆبێرنابیۆ به‌رامبه‌ر به ریاڵ تۆماریكردوه، جیا له نمایشكردنی ساتی به‌ده‌ستهێنانی نازناو ده‌ستكه‌وته‌كانی، سازكردنی ئه‌م ئاهه‌نگه‌یش له كاتێكدایه یه‌ك ساڵ تێده‌په‌ڕێ به‌سه‌ر رۆیشتنی میسی له هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنی بۆ پاریسی پایته‌خت، میسی كه به ئه‌نجامدانی 767 یاری بووه ئه‌و یاریزانه‌ی خاوه‌ن زۆرترین یاریه به درێسی به‌رشه‌وه، زۆرترین نازناویش له گه‌ڵ یانه كه‌ته‌لۆنیه‌كه به‌ده‌ستهێناوه ئه‌ویش 35 نازناوه، هه‌روه‌ك گۆڵكاری یه‌كه‌می به‌رشه‌یه به تۆماركردنی 671 گۆڵ و زۆرترین بردنه‌وه‌یش له گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه تۆماركردوه كه 542 بردنه‌وه‌یه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP