لیوا خالید موحنا، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق راگه‌یاند، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی وزه‌و هێزه‌كانی كاردانه‌وه‌ی خێرا به‌رده‌وامن له‌كاره‌كانیان بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی به‌قاچاغبردنی سوته‌مه‌نی و توانیویانه چه‌ندین قاچاغچێتی یان دزی نه‌وت پوچه‌ڵ بكه‌نه‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له‌هه‌مو وێستگه‌كاندا هێزی وه‌زاره‌تی ناوخۆ ئاماده‌ده‌بێت و ئه‌و حاڵه‌تانه‌ی به‌قاچاغبردن كه تۆمارده‌كرێن كه‌مه و به‌خێرایی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.
سه‌باره‌ت به‌فرۆشتنی سوته‌مه‌نی سه‌رشه‌قام، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق رونیكرده‌وه، چه‌ندین تانكه‌ر ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه و هه‌ركه‌سێك هه‌وڵی فرۆشتنی سوته‌مه‌نی بدات له‌بازاڕی ڕه‌شدا دادگایی ده‌كرێت.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، بۆ كۆنتڕۆڵی دیارده‌كه هه‌ماهه‌نگی هه‌یه له نێوان ده‌زگا ئه‌منییه‌كان و فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كان بۆ كۆنتڕۆڵكردنی هه‌ر هه‌وڵێك بۆ قاچاغكردن و هه‌وڵه‌كان كاریگه‌ریه‌كی زۆریان هه‌یه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی به قاچاغبردن.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP