بۆمبێكی چێندراو به‌كاروانێكی هاوكاری سه‌ر به هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی كه ئه‌مریكا رابه‌رایه‌تی ده‌كات، له‌كاتی تێپه‌ڕبونیان به‌سنوری ده‌روازه‌ی باشوری پارێزگای به‌سره‌دا ته‌قییه‌وه، له‌ئه‌نجامیشدا زیانێكی زۆری ماددی به‌ر ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێل كه‌وتوه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك بڵاویكرده‌وه، كاروانی ئۆتۆمبێله‌كان له ده‌روازه سنوریه‌كه‌وه به‌ره‌و ناوه‌ڕاستی به‌سره به‌ڕێكه‌وتبون و ته‌قینه‌وه‌كه هیچ زیانێكی گیانی نه‌بوه‌و ده‌ستبه‌جێ هێزێكی زۆری ئه‌منی گه‌یشتونه‌ته شوێنی روداوه‌كه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌وباره‌یه‌وه ده‌ستپێكردوه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP