وەفدی ی.ن.ک لەلە لایەن سکرتێری گشتی و سەرکردایەتی پارتی کاری دیموکراتی مالیزيا پێشوازییان لێکرا

جیهان
13:59 - 2022-06-26

وەفدی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە شاری کوالالامپور لە لایەن سکرتێری گشتی و سەرکردایەتی پارتی کاری دیموکراتی مالیزيا پێشوازییان لێکرا

بەرێز ئەنتۆنی لۆک سکرتێری گشتی پارتی کاری نیشتیمانی مالیزیا و ژمارەیەک سەرکردەی پارتەکە پێشوازیان کرد لە هەڤاڵان 
د. عزەت سابیر ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و زانا بێستون عەلی ئەندامی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کە وەکو وەفدی یەکێتی بەشدارن لە کۆنفڕانسی ڕێکخراوی جیهانی هاوپەیمانی پێشکەتووخواز لە ووڵاتی مالیزیا.

لە دیدارەکەدا تەئکید لە پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا کرایەوە وباس لە پلانی و کاری پێکەوەیی لە بوارە جیاوازەکانی حزبایەتی کرا، هەردوولا کۆکبوون لەسەر ئەوەی بزوتنەوە سۆسیالست و دیموکراتەکان لە کیشوەری ئاسیا زیاتر هاوکار و هەماهەنگی یەکتربن.

هەر لەو کۆبوونەوەیە زۆر خۆشحال بوون بەئەندام بوونی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە تۆڕی پارتە سۆسیال دیموکراتەکانی کیشوەری ئاسیا و دووپاتیان کردەوە کە ئامادەیی یەکێتی نیشتمانی کوردستان وەکو پارتێکی کاریگەری ڕۆژ هەڵاتی ناوەڕاست و ئاسیا هێز و توانایەکی گەورە بەو تۆڕە دەبەخشێت.
سڵاوی خۆیان بۆ هەڤاڵ بافڵ تاڵەبانی و سەرکردایەتی و ئەندامانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان نارد و داواکاربوون کە پلانی کاری هاوبەش لە نێوان هەردوولادا ئەنجام بدرێت.

هەڤاڵ عزەت سابیر باسی لە بارودۆخی عێراق و هەرێمی کوردستان کرد و باسی لە ڕۆڵی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کردلە پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق و دەوری گرنگ و پۆزەتیڤانەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەو بارەیەوە
لە کۆتایی دیدارەکەدا بەڕێز ئەنتۆنی لۆک دەوری یەکێتی نیشتمانی کوردستانی بەرز نرخاند و زۆر سوپاس گوزاربوون کە یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و ڕیشەکێشکردنی داعش کاریگەری گەورەی هەبووە و تەئکیدی کردەوە کە پێشمەرگە دیفاعکەری سەرەکی بووە لە مرۆڤایەتی لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP