كازمی و ره‌ئیسی جه‌خت له‌ هێوكردنه‌وه‌ی دۆخی ناوچه‌كه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌

عێراق
20:17 - 2022-06-26



ئیبراهیم رەئیسی سەرۆك كۆماری ئێران ئەمڕۆ یەكشەممە لە كۆشكی سەعدئاباد لە تارانی پایتەخت پێشوازی لە مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراقی فیدڕاڵ كرد.

پێشترو هەر ئەمڕۆ كازمی بەسەردانێكی رەسمی لەوڵاتی سعودیەوە گەیشتە ئێران.

نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیران لەراگەیەنراوێكدا باسی لەوەشكردووە كە مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران لەوڵاتی سعودیەوەو بەسەردانێكی رەسمی گەیشتە ئێران.

دوای كۆبونه‌وه‌شی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی كۆماری ئیسلامی ئێران، مستەفا كازمی سه‌رۆك وه‌زیران له‌ كۆنگره‌یه‌كی هاوبه‌شدا، جه‌ختیكردوه‌ كه‌، پەیوەندییەکانی عێراق و ئێران پەیوەندییەکی پته‌و و به‌تینه‌و ڕەهەندی جوگرافی، مێژوویی، فەرهەنگی و ئایینیان هه‌یه‌، پەیوەندی لەگەڵ ئێرانش زۆر گرنگە، هەروەها بەرژەوەندی هاوبەشمان هەیە کە ده‌چێته‌ خزمەت بەرژەوەندییه‌كانی هه‌ردوو وڵات.

راشیگەیاند كە، رێككەوتن پیشتیوانی لە هێوركردنەوەی دۆخی ناوچەكەدا بكەن، هەروەها رێككەوتن بەسەر ئاڵنگارییەكانی ئاسایشی خۆراك لەناوچەكەدا زاڵبن و پەرە بەهەمانگی دوو لایەنەی نێوان عیراق و ئێران بدەن.

باسی لەوەشكردووە كەلەگەڵ سەرۆكی ئێراندا گفتوگۆیان كردووە لەبارەی ئاڵنگارییەكانی ناوچەكەو هەماهەنگی هاوبەش.

وتیشی: هاتوون تاوەكو باس لە پەیوەندییە مێژوویی و كەلتووری و ئاینییەكان لەگەڵ كۆماری ئیسلامیدا بكەن.

كازمی باسی لەوەشكردووە كه‌، رێككەوتن پەرە بەپەیوەندییە بازرگانییەكان بدەن و بەرنامەیەك گەڵاڵە بكەن بۆ پشتیوانیكردن لەسەردانیكارانی چلە.

هەر دوێنێ شەممە مستەفا كازمی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی فیدڕاڵ لەچوارچێوەی سەردانە رەسمییەكەیدا بۆ وڵاتی سعودیە گەیشتە جدە و بەیانی ئەمڕۆش رێوڕەسمی عەمرەی بەجێگەیاند.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP